کۆمیسیۆن: دەتوانین لە 4 مانگدا ئامادەکارییەکانی ڕیفراندۆم تەواو بکەین
ئەمڕۆ دووشەممە 25/72016 هەندرێن محەمەد، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند؛ هەر کاتێک بە فەرمی داوا لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بکرێت کە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسی بکەین، ئێمە ئامادەین و ئەوە ئەرکی ئێمەیە".
لەبارەی ئەنجامدانی ئەو ڕاپرسییە لە ناوچە دابڕینراوەکانی هەرێمی کوردستان، هەندرێن محەمەد گوتی: "بۆ ئەنجامدانی ڕێفراندۆم لەو ناوچانە هیچ ڕێگرییەکی یاسایمان نییە و تەنانەت ڕاپرسی لەو ناوچانە یاسایی ترە".
سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان ڕوونی کردەوە؛ هەر هەڵبژاردنێک لە هەرێمی کوردستان بکرێت، ئێمە لێی بەرپرسیارین و ئەگەر بە فەرمی داوامان لێ بکرێت، کومیسیۆنیش داوای بوودجە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەتوانین لە ماوەی 4 مانگدا هەموو ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بکەین".
باسنیوز
