ئاسایشی یەكێتی لە كەركووك پێشتر بارزان محەممەدی دەستگیركردووە
بارزان محه‌مه‌د، ئه‌و گه‌نجه‌ی دوای دیارنه‌مانی بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ، ته‌رمه‌كه‌ی له‌سه‌ر یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی كه‌ركووك دۆزرایه‌وه، شێوازی كوشتنه‌كه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی تووشی شۆك كردووه.
كەسوكاری بارزان دوو خه‌م رووی تێكردوون؛ هه‌م له‌ده‌ستدانی كوڕەكەیان، هه‌میش شێوازی كوشتنه‌كه‌ی.
ڤینۆس محه‌ممه‌د، خوشكی بارزان گوتی "نه تیرۆرست بوو، نه ته‌قینه‌وه‌ی كردبوو. بۆچی وایان لێكردووە؟ ده‌مانه‌وێ هۆكاره‌كه‌ی بزانین، به‌ڵام ئه‌م شته به ئاسانی تێناپه‌ڕێت، بەڵگە و یاسا هه‌یه و هه‌موو شتێك كاتی خۆی بهركادێت".
برایەكی بارزان، كه كارمه‌ندی ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستانە له كه‌ركووك ده‌ڵێت، به‌پێی ئه‌و وێنانه بێت بارزان به‌شێوه‌یه‌كی تووند ئهشكهنجەدراوه و هه‌ر له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیانیله‌ده‌ستداوه.
رێكه‌وت سلێمان، زڕبرای بارزان دەڵێت"چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا ئاسایشی یه‌كێتی ده‌ستگیری كردووه، بۆیه ئه‌وان به تۆمه‌تباری كوشتنی براكه‌یان ده‌زانن".
رێكه‌وت سلێمان گوتیشی "لەلایه‌ن ئاسایشی یه‌كێتییه‌وه بردراوه. ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌ی ئه‌و برایهمی پێ ئه‌شكه‌نجه دراوه خراپترین ئه‌شكه‌نجه‌دانه. خۆم له ده‌زگایه‌كی هاوشێوه‌م تیرۆرستمان به ماده‌ی چواری تیرۆر گرتووە، به‌و شێوه‌یه ئه‌شكه‌نجه‌مان نه‌داوه".
ئاسایشی یه‌كێتی له كه‌ركووك ره‌تیده‌كاته‌وه بارزان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌واندا گیانیله‌ده‌ستدا بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نایشارنه‌وه كه به چه‌ند تۆمه‌تێك ده‌ستگیریان كردووه و گومانی له‌سه‌ر بووه، به‌ڵام دوای چه‌ند كاژێرێك ئازادیان كردووه.
عه‌مید سمكۆ مه‌حموود، گوته‌بێژی ئاسایشی یه‌كێتی له كه‌ركووك ده‌ڵێت "كوشتنی ئەو گەنجە ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌و كه‌سه له‌لای ئێمه نه‌ك هه‌ر نه‌كوژراوه به‌ڵكو ئەشكەنجەش نه‌دراوه، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و كه‌ركووك ده‌كه‌مه شایەت كه تاوەكو ئێستا له‌سه‌ر ئازادی فیكر و بیروبۆچوون یه‌ك كه‌سمان ئه‌شكه‌نجه نه‌داوه، جا چۆن ده‌چین له‌سه‌ر تاتۆی سه‌ر جه‌سته‌ی كه‌سێك بیكوژین و یان ئه‌شكه‌نجه‌ی بده‌ین".
هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر دادگایه بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیەی بارزانی ته‌مه‌ن 35 ساڵ، كه خێزانداره و خاوه‌نی دوو منداڵه یه‌كلایی بكاته‌وه، كه‌سوكاره‌كه‌شی چوونه‌ته دادگا و سكاڵایان تۆمار كردووه.
رووداو
