لە سێ رۆژ‌دا 30 هەزار گەشتیار روویان كردووە سەیرانگاکانی سۆران
پشووی فه‌رمی و به‌رزی پله‌كانی گه‌رما جمه‌ی خستووەته ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سۆران، چه‌ند رۆژێكی پشووی له‌سه‌ر یه‌ك بووەته ده‌رفه‌ت كه ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیار گه‌رمای به‌تینی شاره گه‌وره‌كان جێبهێڵن و بۆ چه‌ند ساتێك هه‌وای سازگاری هاوینه هه‌واره‌كانی هه‌ڵمژن.
400 كۆمپانیای گه‌شتیاری بیانی گرێبه‌ستی هێنانی گرووپاتی گه‌شتیاریان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
رۆژانه كۆمپانیاكان نزیكه‌ی 20 هه‌زار گه‌شتیار دێننه باشووری كوردستان، به‌ڵام به‌شی زۆری ناوچه گه‌شتیارییه‌كان شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ئه‌و ژمارە گه‌شتیاره‌یان نییه.
بارزان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران دەڵێت، له سێ رۆژ‌دا نزیكه‌ی 30 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته سنووری سۆران، ئه‌وانه‌ی ته‌نیا به سه‌ردانیش هاتوون له 50 هه‌زار كه‌س تیپه‌ڕیان كردووه، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بووه كه چه‌ند رۆژێك هه‌م له عێراق و هه‌م له
هه‌رێمی كوردستان چه‌ند رۆژێكی پشووی له‌سه‌ر یه‌ك هەبوو.
