یەكگرتوو و سۆسیالیست نێوەندگیریی لایەنەكان دەكەن

یەكگرتوو و سۆسیالیست نێوەندگیریی لایەنەكان دەكەن
هەریەكە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەستیان بە هەوڵێكی نێوبژیوانی چڕوپڕ كردووە بۆ نزیككردنەوەی لایەنەكان.

وەك بەرپرسانی دوو حیزبەكە دەڵێن، ترسی ئەوەیان هەیە جەمسەرگیریی و دابەشبوون بەسەر دوو بەرەدا رەنگدانەوەی خراپی لەسەر ئەو دەرفەتە گرنگانە هەبێت، لەبەردەم باشووری كوردستان دروستبوون لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

یەكگرتووی ئیسلامی پێیوایە، پێویستە پارتی وەك چۆن هەوڵدەدا رۆڵی رابەرایەتیكردنی پرسی سیاسی كورد بەرجەستە بكات، هەرئاواش ئەركی ئاسانكردنی زەمینەی ئاشتبوونەوە و چارەسەركردنی كێشە نێوخۆییەكان بگرێتە ئەستۆ.
Top