پارتی دیموکراتی کوردستان- باکوور لە هەولێر كۆنگرە دەبەستێت

پارتی دیموکراتی کوردستان- باکوور لە هەولێر كۆنگرە دەبەستێت
لە تەمەنی 51 ساڵیدا پارتی دیموکراتی کوردستان- باکوور یازدەیەمین کۆنگرەی خۆی لە هەولێر دەبەستێت، وەك سەركردەكانیشی دەڵێن، هۆکاری بەستنی کۆنگرەکەش لە هەولێر نایاسایبوونی پارتەکەیانە لە تورکیا.

پارتی دیموکراتی کوردستان- باکوور، گۆڕەپانی کار و چالاکییەکانی تورکیا و باکووری کوردستانە، کەچی تاوەكو ئێستا مۆڵەتی یاسای لەو وڵاتە نییە.

لەو کۆنگرە سێ رۆژییەدا، جگە لە هەڵبژاردنی سەرۆکی پارت و دەستەی دامەزراندن، گوتار و پرۆگرامی سیاسیی پارتەكەس ئاشکرا دەکرێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان- باکوور لە 11ی تەممووزی ساڵی 1965 لە ئامەدی باکووری کوردستان دامەزراوە.
Top