ئامادەکاری بۆ یادی کارەساتی شنگال دەکرێت
رۆژی سێی مانگی داهاتوو ساڵڕۆژی کارەساتی شنگالە و دوو ساڵ بەسەر هێرشەکەی داعش بۆ سەر شارەکە تێدەپەڕێت، لە ئێستاوە ئامادەکارییەکان بۆ یادەکە دەستیپێکردووە و شنگالییەکان دەیانەوێ لەو یادەدا پەیامێک بگەیەننە جیهان.
لەگەڵ ئەوەش بڕیارە لەو رۆژەدا چەندین چالاکی هونەری جۆراوجۆر پێشکەش بکرێت و لە دهۆک ئامادەکاری شنگالییەکان بۆ ساڵڕۆژەكە بەردەوامە.
