لە شارۆچکەی سیروان لە ساڵێدا 10 پرۆژە جێبەجێکراون
به‌ڕێوه‌به‌رى شارۆچکەکە كه لەسه‌ر پشكى كۆمه‌ڵى ئيسلامى ئه‌و پۆسته‌ى وه‌رگرتووه و ده‌ڵێت "به هه‌وڵى تاكه كه‌سى خۆم ئه‌و پرۆژانه جێبه‌جێكراون".
هێمن حه‌مه‌حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى شارۆچکەی سيروان دەڵێت "ئه‌وه‌ى كه حكومى بووه لەڕێگەی به‌دواداچوونى شهخشى زۆرە و به‌جدى کارمان بۆ كردووە، ئه‌و پرۆژانهشى كه خێرخوازى بوون ئێمه لەڕێگه‌ى دروستكردنى په‌يوه‌ندى شه‌خسى له‌گه‌ڵ رێكخراوه خێرخوازيهكان ئەنجاممان داوە".
دوو پرۆژه له بوارى جێبه‌جێكردندان و 10 پرۆژه‌ش ته‌واوكراون له‌ماوه‌ى يه‌ك ساڵى ده‌ستبه‌كاربوونى به‌ڕێوه‌به‌رى شارۆچکەکەدا، ده‌ڵێت بودجه‌ى سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان نزيكه‌ى يه‌ك مليار ديناره و نيوه‌ى بودجه‌كه حكومه‌ت
دابينى كردووه و نيوه‌كه‌ى ديكه‌شى لاى رێكخراوه خێرخوازیيهكان و كهسايهتیيهكان دابينم كردووه.
له‌ناو شارۆچکەی سيروان 8 پرۆژه راگيراوه و هيچ پرۆژه‌يه‌كى نوێش جێبه‌جێنه‌كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رى شارۆچکەی سيروان ئاماژە بەوەش دەکات "له‌گه‌ڵ حكومه‌ت گوتوومانه با ئه‌م پرۆژه ته‌واو بكرێت، به‌ڵام گووتويانه له‌به‌رئه‌وه‌ى كۆمپانيايه‌ك كارى تيادا كردووه لەڕووه ياسايهكهيهوه ناتوانين كارى تيادا بكه‌ين".
