ئهنجومهنی سهركردایهتی كهركوك - گهرمیانی پارتی ڕاگهیهنراوێك بڵاودهكاتهوه
ڕاگهیهنراوهكه هاتووه" هاوڵاتی ( بەرزان محمد رحیم) ، كەلە ڕێكەوتی 19/7/2016 كاتژمێر (5)ی ئێوارە لەسەر كارەكەی خۆی لەسەر پردی شەهیدان لە ناوەندی شاری كەركووك بە بەرچاوی هاوڵاتیانەوە ڕفێنراوە و پاش ئەوەی بە دڕەندەترین شێواز و دوور لە هەموو بەهایەكی مرۆیی ئەشكەنجە دراوە گیانی لەدەست داو لە شەوی هەینی 22/7/2016 تەرمەكەیان لە شاری كەركووك فڕێدا".
ئهمهی خوارهوه دهقی ڕاگهیهنراوهكهی ئهنجومهنی سهركردایهتی كهركوك- گهرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستانه:-
جەماوەری خۆڕاگڕی شاری كەركووك
بە داخەوە گرتن و ڕفاندن و كوشتن و بڕین و تەقەكردن لە هاوڵاتیان لە شاری كەركووك بەردەوام لە زیاد بووندایە و هاوڵاتی سڤیل و بێتاوان دەبنە قوربانی , دوواهەمینیان هاوڵاتی ( بەرزان محمد رحیم) , كەلە ڕێكەوتی 19/7/2016 كاتژمێر (5)ی ئێوارە لەسەر كارەكەی خۆی لەسەر پردی شەهیدان لە ناوەندی شاری كەركووك بە بەرچاوی هاوڵاتیانەوە ڕفێنراوە و پاش ئەوەی بە دڕەندەترین شێواز و دوور لە هەموو بەهایەكی مرۆیی ئەشكەنجە دراوە گیانی لەدەست داو لە شەوی هەینی 22/7/2016 تەرمەكەیان لە شاری كەركووك فڕێدا بۆ ئەوەی ئەم دیاردانە نەبنە كەلتوور و هاوڵاتی سڤیل لەسەر خۆشەویستی بۆ كەسانی مەزنی میلەتەكەمان و لایەنێكی خەباتگیڕ و تێكۆشەر شەهید بكرێن . پێویستە (ئیدارە و لایەنە پەیوەندیدارەكانی شاری كەركووك) بە زووترین كات لێكۆڵینەوە لەم كارە بكەن و بكوژانی شەهیدی ناوبراو ئاشكرا بكرێن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن .
بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە ژیان و ئاسایشی خۆیان دڵنیابن و چیتر ئەم كارە قێزەونانە دووبارە نەبنەوە ...
ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركووك / گەرمیان
24/7/2016
