ده‌زگای مین ئه‌نجامی چاكسازییه‌كانی راگه‌یاند
ده‌زگاكه كه تایبه‌ته به پاككردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له جۆره‌كانی مین به‌تایبه‌تی له‌ناوچه سنورییه‌كان، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی چاكسازییه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی پێكهێناوه.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین راگه‌یاند "چه‌ند بڕیارێكماندا له بواری كارگێری و داراییدا، شێوازی شاوڵی ده‌زگاكه‌مان گۆڕی بۆ شێوه‌ی ئاسۆيی و به‌هۆیه‌وه 127 به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه نه‌ماون له‌گه‌ڵ 37 جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی".
به‌هۆی ئه‌نجامی چاكسازییه‌كانه‌وه هه‌روه‌ها 50 میلاكی گرێبه‌ست له ده‌زگای مین هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ 44 ئۆتۆمبیلی گرێبه‌ست.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت "به‌هۆی چاكسازییه‌كانه‌وه ساڵانه سێ ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ی كراوه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كان نییه به‌ڵكو باشتر بووه و بڕیار و رێنمایی باشتر ده‌گات و كاره‌كان ئاسانتر ده‌ڕوات".
ده‌زگای گشتی كاروباری مین شه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هه‌یه له‌گه‌ڵ 140 كارمه‌ند و زۆرینه‌ی كارمه‌نده‌كان گرێبه‌ستن.
قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانی ده‌زگای مین كردووه‌و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكه كردوه كاره‌كانیان راگرتووه، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ده‌ستگای مین وایوت.
پێش قه‌یرانی دارایی، ده‌زگاكه مانگانه نزیكه‌ی 250 ملیۆن دیناری له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه وه‌كو نه‌سریه بۆ خه‌رجكراوه، ئێستادا بۆ 75 ملیۆن دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه.
به‌هۆی شه‌ڕی به‌رده‌وامی رێكخراوی داعش و دانانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی مین له‌لایه‌ن داعش، زۆر جار وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی كردووه له ده‌زگاكه، هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تیمی ئه‌ندازه‌ی هه‌یه بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینه‌كان.
به‌پێی ئاماری ده‌زگای گشتی كاروباری مین، روبه‌ری زه‌ویه مینڕێژكراوه‌كان له كوردستان 775 كیلۆمه‌تر بووه و تا ئێستا له‌سه‌دا 36 ی پاككراوه‌ته‌وه.
