چوار بەڕێوەبەری ناحیە کاندیدن تا بکرێنە قایمقام

چوار بەڕێوەبەری ناحیە کاندیدن تا بکرێنە قایمقام
پارێزگای ھەولێر سیڤی چوار کاندیدی بۆ پۆستی چوار قایمقام لە سنووری پارێزگای ھەولێر ڕەوانەی ئەنجومەن کردووە و، بڕیارە حەفتەی دادێ دەنگیان لەسەر بدرێت، ئەندامێکی ئەنجومەنیش دەڵێت، ئەمە بەشێکە لەو گۆڕانکاریانەی بڕیارە بکرێن.

(یاسین سەلیم مزووری) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "پارێزگای ھەولێر کارنامە (سیڤی)ـی چوار کاندیدی بۆ ئەنجومەنی پارێزگا ڕەوانە کردووە دەنگیان لێ بدرێت؛ دیارە هەرچوارەکەیان بەڕێوەبەری ناحیەن و، ئەگەر پێیان ڕازی بن، پۆستی قایمقام وەردەگرن."

دەیشڵێ: "بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرەکە دەبێتە قایمقامی شارۆچکەی شەقڵاوە و بەڕێوەبەری ناحیەی شەمامک دەبێتە قایمقامی شارۆچکەی چۆمان و بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو دەبێتە قایمقامی شارۆچکەی خەبات و بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان دەبێتە قایمقامی ڕەواندز."

(یاسین سەلیم مزووری) ڕوونیشی کردەوە، ئەم گۆڕانکارییە لە چوارچێوەی ئەو پرۆسەیەدایە کە بڕیارە گۆڕانکاری لە پۆستەکانی سنووری ھەولێردا بکرێت.
Top