چوار بەڕێوەبەری ناحیە کاندیدن تا بکرێنە قایمقام
(یاسین سەلیم مزووری) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "پارێزگای ھەولێر کارنامە (سیڤی)ـی چوار کاندیدی بۆ ئەنجومەنی پارێزگا ڕەوانە کردووە دەنگیان لێ بدرێت؛ دیارە هەرچوارەکەیان بەڕێوەبەری ناحیەن و، ئەگەر پێیان ڕازی بن، پۆستی قایمقام وەردەگرن."
دەیشڵێ: "بەڕێوەبەری ناحیەی بەحرەکە دەبێتە قایمقامی شارۆچکەی شەقڵاوە و بەڕێوەبەری ناحیەی شەمامک دەبێتە قایمقامی شارۆچکەی چۆمان و بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو دەبێتە قایمقامی شارۆچکەی خەبات و بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان دەبێتە قایمقامی ڕەواندز."
(یاسین سەلیم مزووری) ڕوونیشی کردەوە، ئەم گۆڕانکارییە لە چوارچێوەی ئەو پرۆسەیەدایە کە بڕیارە گۆڕانکاری لە پۆستەکانی سنووری ھەولێردا بکرێت.
