سه‌عدییه.. 192 خێزانی ئاواره بۆ زێدی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/7/2016، ئه‌حمه‌د سامر، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێی سه‌عدییه، ڕایگه‌یاند: "بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو 27/7/2016، 192 خێزانى ئاواره‌ى سه‌عدییه‌ی سه‌ر به خانه‌قین بۆ شاره‌دێكه‌یان بگه‌ڕێنه‌وه".
به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێی سه‌عدییه، گوتیشی" گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى سه‌عدییه، به‌رده‌وام ده‌بێت و قۆناخ به قۆناخ ئه‌و ئاوارانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌دێكه‌یان".
دواى داگیركردنی شاره‌دێی سه‌عدییه له لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستی داعشه‌وه له مانگى حوزه‌یرانی 2014 و پاشان له لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه رزگار كرایه‌وه، ئێستا بڕیاره قۆناخ به قۆناخ ئاواره‌كانى شاره‌دێی سه‌عدییه بۆ زێدى خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه.
باس‌نیوز
