سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لێژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر دۆسیەی کوشتنی گەنجەکەی کەرکووک پێکهێنا
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی گەنجێكی شاری كەركووك بە ناوی بارزان محەمەد ڕەحیم كە ئاسەواری ئەشكەنجدانیشی لەسەر جەستە دیارە، لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاسپێردراوە بۆ ئەوەی لیژنەی تایبەتی لێكۆلینەوە و بەدواداچوون لەسەر ئەم كەیسە پێكبهێندرێت، ئەوەیش لەپێناو دەركەوتنی ڕاستییەكان و وەرگرتنی ئیجرائاتی پێویست.
د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
24ـی 7ـی 2016
