رۆژنامەنووسێکی بەندکراوی کورد هەشت ساڵە لە چاوپێکەوتن بێبەش کراوە

 رۆژنامەنووسێکی بەندکراوی کورد هەشت ساڵە لە چاوپێکەوتن بێبەش کراوە
کەمال شەریفی، رۆژنامەنووس و بەندکراوی سیاسیی کورد کە ماوەی هەشت ساڵە لە زیندانە و ئیستا بۆ زیندانی میناب لە باشووری ئێران دوور خراوەتەوە، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و مۆڵەتی مەرەخەسی بێبەش کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان، کەمال شەریفی ڕۆژنامەنووسی سیاسیی کورد و تەمەن 44 ساڵ کە لە زیندانی شاری میناب لە باشووری ئێران بەند کراوە، هێشتا لەناو ژووری تووشبوان بە مادە هۆشبەرەکان بەسەر دەبات و هەر لە سەرەتای بەندکرانییەوە هەتا ئێستا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکار و چوونە مەرەخەسی بێبەش کراوە.

ئەم ڕٶژنامەنووسە ساڵی 2008 بە مەبەستی سەردانی ئەدیب و ڕۆژنامانووسانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، سەردانی شاری سەقزی کرد، کەلە ماڵی یەکێک لە کتێب فرۆشانی ئەو شارە پاش گەمارۆدان و دەستڕێژی گوللە و گیان لەدەستدانی ئەندامێکی حدک، دەستگیر کرا و دواتر بۆ ئیتلاعاتی سنە گوێزرایەوە.

بە گوتەی خۆی دواتر لەلایەن لقی یەکەمی داگای سەقزەوە بە 30 ساڵ زیندان سزا دراوە و لە ماوەی زیندایندا لە سنە، سەقز و میناب، تووشی ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر بووە و چەندین جاریش مانی لە خواردن گرتووە.











باسنيوز
Top