دێرسیم.. گەریلاکانی پەکەکە هێرش دەکەنە سەر خاڵێکی پشکنین

 دێرسیم.. گەریلاکانی پەکەکە هێرش دەکەنە سەر خاڵێکی پشکنین
گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە٠ هێرش دەکەنە سەر خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی تورکیا لە پارێزگای دێرسیم.

بەپێی بەیاننامەیەکی پارێزگای دێرسیم، کە رۆژی یەکشەممە 24ـی تەمموز بڵاو کراوەتەوە، هێرشەکە درەنگانی شەوی شەممە 23ـی تەمموز بە مووشەکی بچووک و کلاشینکۆف کراوەتە سەر خاڵی پشکنینەکە، کە کەوتووەتە سەر رێگای شاری دێرسیم و ئۆواجیق.

بەهۆی هێرشەکەوە، هەروەک ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی کردووەتەوە، پۆلیسێک گیانی لەدەست داوە و سێ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون.

بەهۆی کوشتنی دوو پۆلیسی تورکیا لە شاری پرسووس لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە لە مانگی تەمموزی 2015، قۆناغی ئاشتی لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا کۆتایی هات و شەڕ دەستی پێکردەوە.








Top