دێرسیم.. گەریلاکانی پەکەکە هێرش دەکەنە سەر خاڵێکی پشکنین
بەپێی بەیاننامەیەکی پارێزگای دێرسیم، کە رۆژی یەکشەممە 24ـی تەمموز بڵاو کراوەتەوە، هێرشەکە درەنگانی شەوی شەممە 23ـی تەمموز بە مووشەکی بچووک و کلاشینکۆف کراوەتە سەر خاڵی پشکنینەکە، کە کەوتووەتە سەر رێگای شاری دێرسیم و ئۆواجیق.
بەهۆی هێرشەکەوە، هەروەک ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاوی کردووەتەوە، پۆلیسێک گیانی لەدەست داوە و سێ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون.
بەهۆی کوشتنی دوو پۆلیسی تورکیا لە شاری پرسووس لەلایەن گەریلاکانی پەکەکەوە لە مانگی تەمموزی 2015، قۆناغی ئاشتی لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا کۆتایی هات و شەڕ دەستی پێکردەوە.
