کوردستان.. پەخشی رادیۆیەکی ئیسلامی رادەگیرێت

 کوردستان.. پەخشی رادیۆیەکی ئیسلامی رادەگیرێت
بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پەخشی رادیۆیەکی ئیسلامی لە کوردستانی باشوور راگیرا.

مەریوان نەقشبەندی، بەرێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، بەھەوڵی وەزارەتەکانی ڕۆشنبیری و ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەخشی رادیۆی رێکخراوی توندەوی داعش لەھەرێمی کوردستان و لەناو شارەکان وەستێنرا.

مەریوان نەقشبەندی هەروەها رایگەیاند، بەھەر جۆرێک بووە تیمە تەکنیکییەکان توانیویانە لەرەلەری پەخشی رادیۆکە بووەستێنن، ”بەڵام لەچەند ناوچەیەک ھێشتا کاردەکات بەتایبەت لەبەرەکانی پێشەوەی جەنگ“.

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەو رادیۆیەی داعش، وتاری چەند مەلایەکی کوردستانیشی بە زمانی کوردی پەخش دەکرد، ”بەتایبەتی گوتارە توندەکان".







باسنیوز
Top