له فه‌رەنسا‌ 13 گه‌نج بەهۆی وەرگەڕانی‌ پاسێک بوونه‌ قوربانی

 له فه‌رەنسا‌ 13 گه‌نج بەهۆی وەرگەڕانی‌ پاسێک بوونه‌ قوربانی
به‌هۆی وه‌ڕگه‌ڕانی پاسێکی به‌ریتانی له‌ خاکی فه‌رەنسا‌ لە نزیک سنووری سویسرا، 13 گه‌نج گیانیان له‌ ده‌ست دا و ده‌یان کەسی دیکەش بریندار بوون‌.



به‌ گوته‌ی فه‌رمیی پۆلیسی فه‌رەنسا برینی 2 که‌س له‌ برینداره‌کان زۆر سەختە‌.



پۆلیس ئاشکرای کردووە ئه‌و پاسە شەوی رابردوو‌ له‌ ناوچه‌ی والیسی به‌ریتانیاوه‌ به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی فه‌رەنسا‌ ‌چووە و 50 که‌س موسیافیری هەبووه‌ که‌ 41 که‌سیان گه‌نج بوون.



له‌ نزیک سنووری سویسرا و له‌ناکاو به‌ هۆکارێکی نه‌زانراوه‌ تووشی رووداوی هاتۆچۆ ده‌بێ و وه‌رده‌گه‌ڕێ کە له‌ ئه‌نجامدا 13 گه‌نجی وێلشی بوونه‌ قوربانی و ده‌یان که‌سیش بریندار بوون.









باسنيوز
Top