چەند شەقامێكی هەولێر لەلایەن ئاسایشەوە داخران

چەند شەقامێكی هەولێر لەلایەن ئاسایشەوە داخران
چەند رۆژێکە هەندێک رێوشوێنی ئەمنی تازە لە هەولێر گیراونەتەبەر و، بەربەستی کۆنکرێتی لە هەندێک شوێن و شەقامی سەرەکی دانراون، شەقامی ئیسکان لە هەردوو سەرەوە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تێدا قەدەخەکراوە، لەنێو بازاڕیش لەبەردەم بازاڕی داون تاونەوە بەربەستی کۆنکرێتی دانراون.

تاریق گەردی، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەوڵیر گوتی، ئەو رێکارانە شتی ئاسایین و بۆ رێگریکردنن لە هەر کارێک کە گرووپە تیرۆریستییەکان بیانەوێ ئەنجامی بدەن.

ئاسایشی هەولێر بۆ دڵنیایی زیاتری خەڵک چەند ژمارە تەلەفونێکی بڵاوکردوونەتەوە بۆ ئەوەی لەکاتی بینینی هەر روداوێکی نائاسایی، پەیوەندییان پێوە بکەن، ژمارکانی ئاسایش بریتین لە 066106 و 07504451201 ، هەروەها ژمارەی پۆلیس بریتییە لە 066104.

بەڕێوبەری ئاسایشی هەولێر دڵنایی دەداتە خەڵک کە هیچ شتك لە گۆڕێدا نییە و بارودۆخی شارەکان بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵی ئاسایش دایە.

ئەم رێکارە ئەمنیانە لەکاتێکدان لە ژمارەیەک پایتەختی گەورەی وڵاتانی دونیا، رێکخراوە تووندئاژۆکان بە تەکنیک و شێوازی نوێ کردەوەکانیان ئەنجام دەدەن و، تێیاندا بە دەیان کەس بوونەتە قوربانی، دەزگا ئەمنییەکان دەڵێن ئەوەی دەیکەن بۆ ئەوەیە، ئەوەی لە وڵاتان روودەدات، ئێرە لێی دووربێ.





رووداو
Top