لە تەلەعفەر داعش گازی كیمیایی دژی پێشمەرگە بەكارهێنا
موقه‌ده‌م نه‌عمان گه‌لناسكی، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 2 ی هێزی پاراستنی ژینگه به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند، چه‌كدارانی داعش ئێواره‌ی رۆژی هەینی 22ی تەمموزی 2016، 25 گولـله تۆپیان ئاراسته كردوون و بەهۆیەوە 3 پێشمه‌رگه برینداربوونه".
گه‌لناسكی دەڵێت "دوێنێ هەینی هه‌ستمانكرد بۆنێكی نائاسایی دێت له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ی گولـله‌كانی داعش، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی پشکنینه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه گازی كیمیاییان دژی ئێمه به‌كارهێناوه و، ئه‌نجامی پشكنینه‌كان سەلماندوویانە برینداره‌كان به گازی كلۆری قه‌ده‌خه‌كراو برینداربوونە".
له ساڵی 2014 وه زیاتر له 10 جار چه‌كدارانی داعش چه‌كی قه‌ده‌خه‌كراو، بەتایبەت گازی كلۆریان دژی پێشمه‌رگه به‌كارهێناوە و بەخۆی كاریگەری گازەكەش دەیان پێشمەرگە برینداربوونە، لە پشمنینە نێودەوڵەتییەكانیش سەلمێندراوە كە داعش گازی كلۆری قەدەخەكراوی دژی پێشمەرگە بەكارهێناوە.
رووداو
