کادیرێکی یەکێتی ڕەخنەی توند لە حزبەکەی دەگرێت
د. سامان جه‌لال كادیرى پێشكه‌وتووى یه‌كێتى له بابه‌تێكى كه له لاپه‌ڕه‌ى فه‌یسبوكى خۆی و چه‌ند مالپه‌ڕێكدا به ناونیشانى (یه‌كێتییه‌كانی هه‌ولێر، هاوكێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێم ده‌گۆڕن!) بڵاوكردۆته‌وه ده‌ڵێت" تێپه‌ڕدانی داعش له‌كورد و پشی پشییه‌كانی به‌غدا بۆ سلێمانی و فشاره ئابووری و سه‌ربازی و سیاسییه‌كانی توركیا بۆ هه‌ولێر و ئێران بۆ سلێمانی، تا دێت درزی ئازاره‌كان باشتر ده‌رده‌خات, قایل نه‌بوونی خه‌ڵك و پارته سیاسییه‌كان به‌م دۆخه، بۆنی دوو ئیداره‌یی زیاتر بڵاوكرده‌وه و سه‌ره‌تاتكێی ئه‌و ویسته نه‌خوازراوه‌ی زیاتر كرد.
دەشڵێت، ئاخر شارێكی وه‌كو سلێمانی ناتوانێت، له‌م ئاخێندراوكردنه زیاتر به‌رگه‌بگرێ و قه‌بوڵی بێت، بۆیه سروشتی ئه‌م شاره، بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ناچار ده‌كات، به‌دوای ڕێگاچاره‌سه‌ر و ئه‌لته‌رناتیفی ئه‌م ڕه‌وشه‌دا بگه‌ڕێن و تۆزێك بجوڵێندرێن. له‌م هاوكێشه‌یه‌دا و له‌ڕوانگه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی بڕیار به‌ده‌سته‌كانی سلێمانی، له‌بیر ده‌كرێت یان له‌بیرده‌چێته‌وه كه له‌پایته‌ختی هه‌رێمه‌كه چی ده‌گوزه‌ڕێت و یه‌كێتییه‌كانی هه‌ولێر چۆن ده‌جوڵێن و به چ ئاڕاسته‌یه‌ك ده‌كه‌ونه‌ڕێ، كه ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ یان پێچه‌وانه‌ی كاروانه‌كه‌ی سلێمانی بێت.
ئه‌و كادره‌ى یه‌كێتى له به‌شێكى پۆسته‌كه‌ى كه له فه‌یسبوك بڵاوى كردۆته‌وه ده‌ڵێت" به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتن و فه‌رامۆشكردنی یه‌كێتییه‌كان له‌هه‌ولێر، وه‌ك ده‌گوترێت له‌زۆنی زه‌رد، ئاخۆ ده‌بێت ڕۆڵیان چی بێت، جه‌ماعه‌تی ئه‌شهه‌دوبیلا و كۆمبارسی سیناریۆ و شانۆگه‌رییه‌كان و بینه‌ری فیلمه‌كان ده‌بن، یاخود كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی و چه‌قه‌هێزی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌مه كێشم و ڕاكێش ڕاكێشانه ده‌بن. یه‌كێتییه‌كانی هه‌ولێر له‌دواجاردا ئه‌و مه‌ته‌له هه‌ڵدێنن و به‌دڵنیایی ده‌بن به‌كلیلێكی گرنگی ئه‌م قۆناغه. یه‌كێتییه‌كانی هه‌ولێر، ده‌بن به‌ئاسمانی سه‌ر ئه‌و ده‌ریایه و به‌دڵنییایی گۆڕینی ڕه‌نگی ئه‌و ده‌ریایان له‌ده‌ست ده‌بێت.
له‌باره‌ى نه‌بوونى یه‌كێته‌كانى هه‌ولێر له نێو پۆسته‌كانى یه‌كێـتى ئه‌و كادره له حزبه‌كه‌ى ده‌پرسێت" له كۆی ده‌یان و سه‌دان ده‌زگای ڕاگه‌یاندن، له‌سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك، چه‌ند یه‌كێتی هه‌ولێری تێدایه، ئاخۆ ده‌بێت ڕۆشنبیر نه‌بن یاخود ترس له‌ڕۆشنبیرییاندایه.
كه ڕه‌نگه ئه‌م ماسته گوریسێكی تیابێت نه‌وه‌ك موویه‌كی تێدابێت.
بۆیه ئه‌م هه‌سته گشتییه، یه‌كێتییه‌كانی هه‌ولێر، له‌م دۆخ و قۆناغه‌دا، ده‌كات به‌هێزی یه‌كلاكه‌ره‌وه و به‌دڵنیایی له‌گۆڕینی هاوكێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێم، هاوكێشه‌گۆڕ ده‌بن، كه به‌رئه‌نجام و ده‌رئه‌نجامه‌كان، له‌دواجار و له ئاینده‌یه‌كی نزیك، لێكه‌وته و ڕه‌نگدانه‌وه و كاردانه‌وه‌كانی ده‌رده‌كه‌وێت.
خۆر
