جۆره‌كانی زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیری لای گه‌لانی ئێران
كوردی به‌ختیاری
یه‌كێك له گرنگترین به‌شه‌كانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له نێوان كورده به‌ختیارییه‌كان دابینكردنی سووته‌مه‌نی بۆ دروستكردنی چێشت و خۆراكی زه‌ماوه‌نده. چه‌ند رۆژێك به‌ر له ده‌ستپێكی ئاهه‌نگه‌كه، ژماره‌یه‌ك له گه‌نجی گوند یان هۆزه‌كه، گو‌ێدرێژێك ده‌به‌نه چیا و، دار و چیلكه بۆ سووتاندن و دروستكردنی خۆراك دابین ده‌كه‌ن. شوان و خاوه‌ن مه‌ڕه‌كان ماست و په‌نیر و شیر بۆ زاوا دێنن و بنه‌ماڵه‌ی زاواش ئه‌و شیره‌مه‌نیانه بۆ ئاهه‌نگه‌كه به‌كار ده‌هێنن. دوای دابینكردنی پێداویستییه‌كان، ئاهه‌نگه‌كه ده‌ست پێده‌كات و پیاوان شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ له گۆڕه‌پانی گونده‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
كوردی لوڕ
لوڕ وه‌ك به‌شێك له كوردانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خاوه‌نی كولتوور و نه‌ریتی تایبه‌تی خۆیانن. ژنانی لوڕ كچێك بۆ كوڕه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و كوڕه‌كه‌ش له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی چه‌ند جار سه‌ردانی ماڵی كچه‌كه ده‌كا، ئه‌گه‌ر ماڵباتی كچه، كوڕه‌كه‌یان به دڵ بوو، وه‌ڵامی ئه‌رێنی ده‌ده‌نه‌وه و دوای ئه‌وه بنه‌ماڵه‌ی زاوا له‌گه‌ڵ پیاوه ریش سپی و ماقوڵه‌كانی هۆزه‌كه، سه‌ردانی ماڵی كچه‌كه ده‌كه‌ن. ژه‌نینی كه‌مانچه و دمه‌ك له ئاهه‌نگه‌كانی هاوسه‌رگیری لوڕه‌كان زۆر باوه و ئاماده‌بووان جیا له هه‌ڵپه‌ڕكێ و شایی تایبه‌تی لوڕستان، یارییه كۆن و ناوچه‌ییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
گیلان
ئاشنابوون و تێكه‌ڵبوونی دوو بنه‌ماڵه له ناوچه‌ی گیلان له باكووری ئێران، سه‌ره‌تا به هاوكاری و هاریكاریی بنه‌ماڵه‌ی زاوا ده‌ست پێده‌كا و، پیاوان له كاری كشتوكاڵی یارمه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی كچه‌كه ده‌ده‌ن. خانمانی نزیك له زاواش یارمه‌تیی خاتوونه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی كچه‌كه له دروستكردنی خورادن و دروستكردنی نان ده‌ده‌ن. دوای ره‌زامه‌ندیی بنه‌ماڵه‌ی كچه‌كه، ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه ده‌چێ له‌و ئاهه‌نگه خواردنی تایبه‌ت و ناوچه‌یی دروست ده‌كرێ و له‌نێوان ئاماده‌بووان دابه‌شی ده‌كه‌ن.
شیراز
شیرازییه‌كان سه‌ره‌تا ماڵی كچه‌كه خاوێن ده‌كه‌نه‌وه و مافوور له حه‌وشی ماڵه‌كه راده‌خه‌ن. حه‌وزی ماڵه‌كه به گوڵی "شه‌معدانی" ده‌ڕازێنه‌وه و ماڵی زاوا ده‌چنه پێشوازیی بووك.
ئازه‌ری
سه‌ره‌تا به چا میوانداریی ئاماده‌بوان ده‌كه‌ن و كه‌سێك له بنه‌ماڵه‌ی زاوا، دیاریی میوانه‌كان بۆ زاوا و بووك كۆ ده‌كاته‌وه و نوقڵ و چكلیتیش له‌نێو میوانه‌كاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن. ئازه‌رییه‌كان دیارییه‌كان به (تویانه) ناو ده‌به‌ن و له كاتی به‌خشینی دیارییه‌كه ناوی خۆیان به‌و كه‌سه كه دیارییه‌كان كۆ ده‌كاته‌وه ده‌ڵێن و ئه‌ویش ناو و دیارییه‌كه تۆمار ده‌كا. گۆره‌پانێك بۆ سه‌ما و شایی ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
كورد و كوردستانی رۆژهه‌ڵات
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری به‌هۆی پانتایی فراوان و بوونی ده‌یان هۆز و عه‌شیره‌تی جیاواز، به‌شێوه‌ی جیاواز و تایبه‌ت له‌نێو هۆزه جیا جیاكان به‌رێوه ده‌چێ. به‌گشتی ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ند له كوردستان یه‌كێكه له شادترین ئاهه‌نگه‌كان. كچان و ژنان جوانترین جلوبه‌رگ له‌به‌ر ده‌كه‌ن و پیاوان چۆخه و رانه‌ك ده‌پۆشن و پێكه‌وه هه‌ڵده‌په‌ڕن و شایی ده‌كه‌ن. به‌شداربووان هه‌ركام به‌پێی توانایان دیارییه‌ك بۆ بووك و زاوا دێنن. خواردنێكی تایبه‌ت كه زیاتر پڵاو و شله‌یه له لایان بنه‌ماڵه‌ی زاوا به ئاماده‌بووان ده‌درێ.
ده‌نگی ساز و ده‌هۆڵ و دمه‌ك ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌نده‌كه گه‌ڕم و گوڕ ده‌كا شایی ره‌شبه‌ڵه‌ك ساز ده‌درێ.
باسنيوز
