بارزانی لەگەڵ لە شاندێكی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق کۆ بووەوە

 بارزانی لەگەڵ لە شاندێكی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق کۆ بووەوە
ئەمڕۆ شەممە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەڵاحەدین لەگەڵ شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کوۆبووەوە دوایین ڕەوشی ناچە عێراق و کوردستانیان تاوتوێ کرد.

لە دیدارەکەدا لەم دیدارەدا باسی بارودۆخی سیاسیی ناوچە و دوا گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی عێراق كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر ئۆپڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ.

لەو دیدارەدا سەرۆکی هەریمی کوردستان نیگەرانیی هەرێمی كوردستانی لەبارەی مامەڵەی نابەجێی حكوومەتی عێراقی و خەمساردیی هاوپەیمانان بۆ بەشداربوونی شاندی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسەكەدا ڕاگەیاند و گوتی" ئەوە لە حاڵێك دایە كە پێشمەرگە هێزی سەرەكیی شەڕی تیرۆریستانی داعشە و ڕایگەیاند كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو قارەمانانە گیانی خۆی فیدا كردووە و تیرۆریستانی داعشی تێكشكاندووە و ئەوەیش لەپێناو پاراستنی خاك و كەرامەتی گەلەكەی و پارێزگاریكردن لە بەهاكان، بە بێ ئەوەی هیچ لایەك هاوكاریی دارایی پێشكەشی پێشمەرگە كردبێت."

ئاماژەی بەوەش کرد "پێشمەرگە دەیان ساڵە لەپێناو قەزییەكی ڕەوا و پاراستنی وڵاتەكەی شەڕ دەكات و بەهای دڵۆپێك خوێنی پێشمەرگە بە هیچ شتێك ناپێورێت."

لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستانیش بارزانی ئەوەی خستەڕوو "كە هۆشیاریی گەلی كوردستان و ڕای گشتی لە ئاستێكی باڵا دایە و سەرباری بوونی ناكۆكیی سیاسی، حزبەكان پابەندی ئامانجە ستراتیژییەكانی گەلی كوردستانن."









باسنيوز
Top