د.عه‌رفات ستوونى: كاتی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانه
د.عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ستوونى، ئه‌ندام په‌رله‌مانى عێراق، له لیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له لێدوانێكی ڕایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ى ئێستا له عێراقدا ڕووده‌دات، به‌رده‌وام ده‌ستوور پێشێل ده‌كرێت، كه‌سیش باسی ناكات، به‌تایبه‌تیش تائێستا ئه‌و ماف و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ستن به كورد، باشترین به‌ڵگه‌ش مادده‌ی 140 كه تایبه‌ت به كه‌ركووك و ناوچه‌كانی تری كێشه له‌سه‌ره‌كانه، له ساڵی 2007 دوا كات بۆ جێبه‌جێ كردنی دیاری كرابوو، به‌ڵام ئێستا ئێمه له ناوه‌ڕاستی ساڵی (2016)ەین كه‌چی ئه‌و مادده‌یەش وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه".
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عێراق، گوتیشى: "ئێمه به نیازپاكى و هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقدا بووینه، به‌ڵام به‌داخه‌وه پابه‌ند نه‌بوونی لایه‌نه عێراقییه‌كان به ده‌ستوور، هۆكارێكه بۆ دابه‌ش بوونی عێراق و جیابوونه‌وه‌ی، چونكه ئه‌وان به به‌ڵێنه‌كانیان پابه‌ند نه‌بوونه و به‌رده‌وام دژ به هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكی پلان بوونه، بۆیه گومانی تێدا نییه كه به گوێره‌ی بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دروست كردنی وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ مافی گه‌له‌كه‌مانه، ته‌نانه‌ت له ده‌ستووری عێراقیشدا ڕێگه به سه‌ربه‌خۆ بوون دراوه".
ئه‌م په‌رله‌مانتاره كورده، ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه: "ئه‌وه‌ى بۆ باشوورى كوردستان ماوه‌ته‌وه، پێویسته كورد یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بێت، بۆ پاڵپشتی كردنی بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی له باشووری كوردستان، كه‌چی به‌داخه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن ڕێگرن له به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی و هه‌ندێ لایه‌نی تریش هه‌وڵی دژایه‌تی كردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌ده‌ن، به‌ڵام هیچ ویستێك له‌سه‌رووی ویستی گه‌ل نییه، ئێستاش كاتی ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆى باشوورى كوردستانه، ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی مێژووییه، جارێكی تر دووباره نابێته‌وه".
باس‌نیوز
