ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا: پێویسته هاوكاریی زیاتری پێشمه‌رگه بكه‌ین
جاك لۆپرێستی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و ئه‌ندامی پارتی پارێزگاران، له وتارێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی (Conservative Home) ستایشی ڕۆڵی پێشمه‌رگه ده‌كات له شه‌ڕی دژ به داعش و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه به‌ریتانیا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته هاوكاریی زیاتری پێشمه‌رگه بكه‌ن بۆ پاراستنی به‌ره‌یه‌كی جه‌نگ به درێژایی زیاتر له 1000 كیلۆمه‌تر.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت پێویسته وڵاتان جیا له چه‌كی قورس، ته‌قه‌مه‌نیی پێویستیش بۆ ئه‌م چه‌كانه ببه‌خشنه هه‌رێمی كوردستان، و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، "چه‌ك بێ ته‌قه‌مه‌نی ته‌نها دیكۆره."
لۆپرێستی هه‌روه‌ها ئاماژه به ژماره‌ی پێشمه‌رگه شه‌هید و برینداره‌كان ده‌كات و پێی وایه نه‌بوونی بنكه‌ی ته‌ندروستیی مۆدێرن له به‌ره‌كانی جه‌نگ وای كردووه نزیكه‌ی دوو هەزار پێشمه‌رگه شه‌هید و زیاتر له هەشت هەزاری دیكەش بریندار بن؛ هانی وڵاته‌كه‌شی ده‌دات له‌م ڕووه‌وه هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكەن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی به‌رۆكی هەرێمی کوردستانی گرتووه، لۆپرێستی ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ ڕه‌وانه‌كرنی زیاتر له ٨٠٠ پێشمه‌رگه‌ی بریندار بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی پێویست.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئه‌و ئه‌ندام په‌رڵه‌مانه ڕه‌خنه له وازاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی ده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو پێشنیاری دابینكردنی چاره‌سه‌ری بێ به‌رامبه‌ری بۆ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی بریندار ڕه‌تكردووه‌ته‌وه. پێشتر بۆب ستیوارت، سیاسه‌تمه‌دارێكی سه‌ر به پارتی پارێزگاران، ئه‌م پێشنیاره‌ی بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌رز كردبووه‌وه.
لۆپرێستی ئاشكرای ده‌كات كه به‌رله ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌یڤید كامیرۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا، به‌ڵێنی داوه ڕێكارێك بدۆزێته‌وه بۆ دابینكردنی چاره‌سه‌ریی ته‌ندروستی بۆ پێشمه‌رگه برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی بێرمینگهام و شاژن ئێلیزابیت، به‌ڵام تا ئێستا پێشڤه‌چوونێك له‌مباره‌وه به‌دی ناكرێت.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره به‌ریتانییه له كۆتاییدا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه "هاوسۆزی ده‌ربڕین [بۆ پێشمه‌رگه] باشه، باڵام پێویسته هاوسۆزییه‌كان ببنه هه‌نگاوی كرداری. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ و وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا ده‌كه‌م هاوكاری به‌په‌له، وه‌ك دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی جه‌نگی له به‌ره‌كانی شه‌ڕ و دابینكردنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی له بێرمینگهام، بۆ هاوپه‌یمانه‌كانمان دابین بكه‌ن."
باسنيوز
