سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی بۆ حکوومەت و خەڵکی ئەڵمانیا دەربڕی

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوسۆزی بۆ حکوومەت و خەڵکی ئەڵمانیا دەربڕی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوسۆزیی خۆی بۆ قوربانییانی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری میونشن لە ئەڵمانیا دەربڕی.

ئەمڕۆ شەممە 23\7\2016، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا کە لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویەتی: ”هاوسۆزیم بۆ حکوومەت و خەڵکی ئەڵمانیا دەنێرم، بۆ قوربانییانی هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری میونشن“.

شەوی ڕابردوو لە شاری میونشن لە ئەڵمانیا، کەسێک هێرشێکی ئەنجام دا و بەهۆیەوە 10 کەس کوژران و 27ی دیکەش بریندار بوون کە زۆرینەی قوربانییەکان لە تەمەنی 14 تا 17 ساڵیدان.









باسنيوز
Top