نێچیرڤان بارزانی پەیامێک ئاڕاستەی ئەڵمانیا دەکات
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ 23/7/2016 لە پەیامێکیدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئیدانه‌ی ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌ی شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا ده‌كات و داوای كاری هاوبه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
"مخابن شه‌وی هه‌ینی 22-23/7/2016 چه‌كدارێك له شاری میونشنی ویلایه‌تی باڤاریای ئه‌ڵمانیا، له شوێنێكی گشتی به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی له خه‌ڵك كرد و له ئاكامدا ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی سڤیل كوژران و برینداربوون، ئێمه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ئیدانه ده‌كه‌ین و سه‌ره‌خۆشیی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خه‌ڵك و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا و كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوه ڕاده‌گه‌یه‌نین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ بریندارانی ڕووداوه‌كه ده‌خوازین.
ئه‌م ڕووداوه نه‌خوازراوانه له ئێمه ده‌خوازێت كه كاری هاوبه‌ش بۆ بنه‌بڕكردنی ئه‌و دیارده نامۆیانه تۆكمه‌تر بكه‌ین كه خه‌ریكه سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌گرێته‌وه به‌تایبه‌تی كه گروپگه‌لێك دروست بوون هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كرداره تیرۆریستیانه و كوشتنی خه‌ڵكی سڤیل له شوێنه جیاوازه‌كانی جیهان، بۆیه به‌هێزكردنی كاری هاوبه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده تیرۆرستیانه پێویسته ببێته یه‌كێك له كاره هه‌ره له‌پێشینه‌كانی كاری هاوبه‌ش".
باسنيوز
