سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەکەی شاری میونشن ئیدانە دەكات

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كردەوە تیرۆریستییەکەی شاری میونشن ئیدانە دەكات
بەداخەوە شەوی هەینی 22-23/7/2016 کردەوەیەکی تیرۆریستی لە شاری میونشنی ویلایەتی باڤاریای ئەڵمانیا، بووە هۆی كوژران و برینداربوونی ژمارەیەك کەسی سڤیل و بێ گوناهـ.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بە توندی ئەم كارە تیرۆریستییە نامرۆڤانەیە ئیدانە دەكات و سەرەخۆشیی و هاوخەمیی خۆمان بۆ گەل و حکوومەتی ئەڵمانیا و كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە ڕادەگەیەنین و هیوای چاكبوونەوەی خێرایش بۆ برینداران دەخوازین.

دووبارەبوونەوەی ئەو کردەوە تیرۆریستییانە بەڵگەی ئەوەن کە تیرۆر هەڕەشەیەكی جدییە لەسەر هەموو مرۆڤایەتی و دژی ئازادی و ئاسوودەیی و پێکەوەژیانە، بۆیە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە ترسناکە پێویستی بە هەوڵێکی جیددی و هەمەلایەنەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە.



سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

23ـی7ـی2016
Top