هەموو ئاسانكارییەك بۆ مامۆستایانی نەخۆش دەكرێت.. ئەم هەفتەیە دەبێت
(ئەحمەد گەرمیانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر رێك كەوتووین كە لەمەودوا لە هەر نەخۆشخانەیەكی سەر بە بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر هەر مامۆستایەك لە هەر شوێنێكی كوردستان سەردانی نەخۆشخانەكان بكات، كەسێك دیاری بكرێت رێنیشاندەر بێت بۆ ئەوەی هەموو ئاسانكارییەك بۆ مامۆستای نەخۆش بكات، تەنانەت لە هەردوو نەخۆشناخەی فریاكەوتنی هەولێریش".
(گەرمیانی) گوتیشی، هەر مامۆستایەك پێویستی بە نەشتەرگەریی نەخۆشخانە ئەهلییەكان هەبێت، لە نەخۆشخانە حكوومییەكان نۆرەی بۆ پێش دەخرێت و لە زووترین كاتدا بۆی ئەنجام دەدرێت، یاخود ئەو پشكنینانەی نرخەكەیان لە دەرەوە زۆرە و یانیش ئەو دەرمانانەی كە دەست ناكەون و هەر پێداویستییەكی دیكەی نەخۆشی بۆ مەیسەر دەكرێت.
سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دەشڵێت: "تەنیا ئەوە ماوە لقەكانمان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هەولێر بكات و، ئەو خزمەتگوزارییە بۆ مامۆستایان دەست پێ بكات كە هەر ئەم هەفتەیە دەبێت".
KDP
