ئەمساڵ وەرگرتنی قوتابیان جیاواز دەبێت
(د. ئیبراهیم سمۆ)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "وەرگرتنی قوتابیان ئەمساڵ لە زانكۆ و پەیمانگاكان جیاواز دەبێت لەگەڵ ساڵانی پێشوو بە بۆچوونی وەزارەتی پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا و ئێمەیش هاوڕاین لەگەڵ ئەو ڕایەی كە وەرگرتنی قوتابیان بە گوێرەی سێ تاقیكردنەوە بێت، لەوانە یەكەم: تاقیكردنەوەیەكی گشتی تا ببێتە قوتابی لە زانكۆ و وەكو جاران نەبێت كەسێك 97ـی هێناوە لە پزیشكی وەربگریرێت، بەڵام مەرجی سەرەكی ئەوەیە نمرەیەكی دەستنیشانكراویان هەبێت. دووەم: تاقیكردنەوەیەكی تر كە قوتابی دەیەوێت ببێتە پسپۆڕ لەو بەشە. سێیەم: تاقیكردنەوەیەكی تیۆری لەو بابەتەی كە قوتابی دەیەوێت".
(سمۆ) گوتیشی: "بەم رێگایە هاوشێوەی دەوڵەتانی تری ئەورووپا و ئەمەریكا دەبێت كە چارەنووسی قوتابی بە نمرەی پۆلی 12 نابێت، بۆیە ئەمساڵ قوتابی تا بگات بە پسپۆڕیی خۆی دەبێت بە سێ قۆناغ تێبپەڕێت، واتا بە سیستەمی زانكۆیی كە بەدەر لە ساڵانی پێشوو لە زانكۆ تاقیكردنەوەیەكی تر دەكات تا ببێتە قوتابی و لە قۆناغی دووەمیش بۆ پسپۆڕی و سێیەمیش بۆ ئەو بەشەی كە قوتابی هەڵیدەبژێرێت".
KDP
