د. عەرەفات ستونی: مالیكی خەون بە سەردانی هەولێرەوە دەبینێت

د. عەرەفات ستونی: مالیكی خەون بە سەردانی هەولێرەوە دەبینێت
پەرلەمانتارێكی عێراق، هۆكاری سەردانەكەی مالیكی بۆ سلێمانی ئاشكرا دەكات و دەشڵێت، ئەم سەردانە هیچ مەترسی نابێت بۆ سەر كوردستان، چونكە ئیرادەی گەل لە هەموو شتێك بەهێزترە.



د.عەرەفات كەرەم ستوونی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، راگەیاند، پێویست ناكات ڕاگەیاندنەكانمان ئەوەندە خۆیان سەرقالی سەردانی مالێكی بكردبایە بۆ سلێمانی، چونكە كەسێكی وەك ئەو عێراقی تووشی وێرانكاری كردەوە، دەیەوێ شكستی خۆی بەم جۆرە سەرەدانانە بشارێتەوە."



ئەوەشی ئاشکرا کرد "مالیكی خەون بە سەردانی هەولێرەوە دەبینێت، خەون بە دیتنی بارزانییەوە دەبینێت، بەڵام بارزانی پڕۆژەی چارەنووس سازی لەبەردەستە بۆ كورد کە ئەویش راگەیاندنی دەوڵەت و سەربەخۆیی كوردستانی باشوورە".



ستوونی گوتیشی، "سەردانی مالیكی بۆ سلێمانی هیچ مەترسی نابێت بۆ سەر كوردستان، چونكە ئیرادەی گەل لە هەموو شتێك بەهێزترە."








باسنیوز
Top