ھێرشێکی داعش لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک تێک شکێنرا و زیانێکی زۆر بەر کەوتووە

 ھێرشێکی داعش لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک تێک شکێنرا  و زیانێکی زۆر بەر کەوتووە
ھێرشێکی ئەمشەوی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش، لە ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکووک تێک شکێنرا، ھەروەھا ژمارەیەک تەرمی کوژراوەکانیشیان، کەوتوونەتە دەست ھێزەکانی پێشمەرگە.

ئەمڕۆ ھەینی 22/7/2016، د.کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک، ڕاگەیاند: "سەعات 10 و نیوی ئەمشەو ژمارەیەک چەکداری داعش، بە چەکی سووک و مامناوەند، ھێرشیان کردە سەر میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک"، ڕوونیشی کردەوە کە ھێزەکانی پێشمەرگە زۆر بە ئازایانە لێیان ھاتنە دەست و چەکدارانی داعش ھەڵاتن.

د. کەمال کەرکووکی، ئەوەشی بۆ ئاشکرا کرد: "لە تێکشکاندنی ھێرشەکەدا، زیانێکی زۆر بەر داعش کەوتووە، ھەروەھا ژمارەیەک تەرمی چەکدارانیان کەتووەتە دەست ھێزەکانی پێشمەرگە".

گوتیشی: "لەبەر ئەوەی شەوە، پێشبینی دەکرێت زیانەکانیان زیاتر بن، بەڵام تا ئێستا ژمارەی ڕاستەقینەی کوژراوانیان ئاشکرا نییە".

ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کاریگەرترین ھێزی ناوچەکەیە و بەردەوام ھێرشەکانی داعشیان تێک شکاندووە، ھەر بۆیەش وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، لێک تێگەیشتنێکی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە واژوو کردووە.








باسنیوز
Top