ھێرشێکی داعش لە میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک تێک شکێنرا و زیانێکی زۆر بەر کەوتووە
ئەمڕۆ ھەینی 22/7/2016، د.کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک، ڕاگەیاند: "سەعات 10 و نیوی ئەمشەو ژمارەیەک چەکداری داعش، بە چەکی سووک و مامناوەند، ھێرشیان کردە سەر میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک"، ڕوونیشی کردەوە کە ھێزەکانی پێشمەرگە زۆر بە ئازایانە لێیان ھاتنە دەست و چەکدارانی داعش ھەڵاتن.
د. کەمال کەرکووکی، ئەوەشی بۆ ئاشکرا کرد: "لە تێکشکاندنی ھێرشەکەدا، زیانێکی زۆر بەر داعش کەوتووە، ھەروەھا ژمارەیەک تەرمی چەکدارانیان کەتووەتە دەست ھێزەکانی پێشمەرگە".
گوتیشی: "لەبەر ئەوەی شەوە، پێشبینی دەکرێت زیانەکانیان زیاتر بن، بەڵام تا ئێستا ژمارەی ڕاستەقینەی کوژراوانیان ئاشکرا نییە".
ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کاریگەرترین ھێزی ناوچەکەیە و بەردەوام ھێرشەکانی داعشیان تێک شکاندووە، ھەر بۆیەش وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، لێک تێگەیشتنێکی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە واژوو کردووە.
باسنیوز
