ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له وته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى حكوومه‌ت، (سه‌فین دزه‌یى) گوته‌بێژى فه‌رمیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌واڵى چه‌ند ده‌زگایه‌كى ڕاگه‌یاندنى به‌درۆ خسته‌وه و گوتى:
هه‌ندێ له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له هه‌رێمى كوردستان بڵاویان كردووه‌ته‌وه گوایه ئیتر دهستكاریى خشته‌ى مووچه ناكرێت و ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى له مووچه‌ش پاشه‌كه‌وت كراوه، نادرێته‌وه به مووچه‌خۆران. ئه‌م هه‌واڵه به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نییه و هه‌روه‌ك چۆن پێشتر حكوومه‌ت بڕیارى داوه، هه‌ركاتێك دۆخى دارایى گونجاو بوو، ده‌ستكارى خشته‌ى مووچه ده‌كرێته‌وه و پاشهكهوتهكهش ده‌درێته‌وه به مووچه‌خۆران. به‌ڵام هه‌روه‌ك به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران له لێدوانێكى دوو ڕۆژ لهمهوبهریدا گوتى: جارێ دۆخى ئێستاى دارایى بۆ دهستكاریى خشتهكه، گونجاو نییه.
به‌ڕێز دزه‌یى هه‌روه‌ها له‌باره‌ى هه‌واڵێكى دیكه‌شه‌وه كه گوایه توركیا بڕى دوو سه‌د ملیۆن دۆلارى داوه‌ته هه‌رێمى كوردستان، گوتى: زیاتر له سێ هه‌فته له هه‌ردوو مانگى شوبات و ئازارى ڕابردوو، ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت په‌كى كه‌وتبوو، بۆیه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى سه‌د و په‌نجا ملیۆن دۆلارى بۆ دابینكردنى مووچه له توركیا قه‌رز كردووه (نه‌ك دوو سه‌د ملیۆن) و ئه‌و پاره‌یه به قه‌رز دراوه‌ته حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
KDP
