سلێمانی.. ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گوللە لە هاووڵاتییەک دەکەن

 سلێمانی.. ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گوللە لە هاووڵاتییەک دەکەن
گوتەبێژی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، ژمارەیەک چەکدار تەقەیان لا هاووڵاتییەک کردووە و کوشتویانە.

سائیب سەلام، گوتەبێژی پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی سلێمانی رایگەیاند، ئەو هاووڵاتییە لە سەعات 9:30ـی شەوی پێنجشەممە 21ـی تەمموزی 2016 تەقەی لێکراوە و چوار فیشەکی بەرکەوتووە و لە رێگای نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

سائیب سەلام ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە ھاووڵاتییەکە ناوی (ف، و) و تەمەنی 37 ساڵە و بکوژەکانیش تاوەکو ئێستا نەناسراون و هەڵاتوون، بەڵام پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.








باسنیوز
Top