روونکردنەوەیەک لەلایەن نوێنەری حکومەتی کوردستان لەئەمریکا بۆ هەوالەکەی ویکیلیکس

روونکردنەوەیەک لەلایەن نوێنەری حکومەتی کوردستان لەئەمریکا بۆ هەوالەکەی ویکیلیکس
لە بەرسڤی ئەو وتارە نادروستانەی لە هەندێك میدیادا بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە ڕاپۆرتێكی ویکیلییکس، "نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ويلايەتە يەکگرتووەكانی ئەمريكا" بە پێویستی دەزانێت ئەم ڕاگەیاندنە رۆژنامەگەرییە ڕابگەیەنێت:

ئەو ئیمەیڵەی لەم دواییەدا دزەی پێکراوە و پەیوەستە بە ئاكپارتی توركییەوە ئەوە دەردەخات کە گەورە بەرپرسێكی ئاكپارتی "هەواڵنامەی مانگانە" و ئاگادارینامەی بۆنەکانی "نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمريكا"ی پێدەگات.
ئەم بەڕێزە و نزیکەی 10,000 بەڕێزی تر لە بەرپرسان و ئەکادیمی و دۆست لە سەرتاسەری جیهاندا ئەم هەواڵنامە و ئاگادارینامانەی ئێمەیان پێدەگات.
ئەو ئیمەیڵ ئەدرێسەش بریتییە لە ئیمەیڵێکی گشتیی "نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمريكا" و لەبەردەستە لەسەر لاپەڕەی سەرەكیی ماڵپەڕەکانی "حکومەتی هەرێمی کوردستان" و "نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ويلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمريكا".

پەیام و ئەركی "نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ويلايەتە یەكگرتووەكانی ئەمريكا" بریتییە لە بەرەوپێشبردن و گەشەپێدانی بەرژەوەندییەكانی گەلی کوردستان. ئاماژەی ئەوەی کە بگوترێت ئەو ئیمەیڵانە نەگونجاون لەگەڵ ئەو پەیام و ئەرکانەدا، بریتییە لە ناڕاستگۆیی و ناوزڕاندنێكی بەئەنقەست.
Top