لەسەر پۆستێکی فەیسبووک، یەکێتی ئەشکەنجەی گەنجێکی کەرکوک دەدات

لەسەر پۆستێکی فەیسبووک، یەکێتی ئەشکەنجەی گەنجێکی کەرکوک دەدات
پاش ئەوەی مه‌ولود مه‌حمود کە پیشتر هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان بووە و دواتر چۆتە ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە فەیسبووک بە توندی هێرش دەکاتە سەر یەکێتی، لەلایەن هێزێکی تایبەتی ئەو حزبە بە توندی سزا دەدرێ و دواتریش دەستبەسەر دەکرێ.

بە گوێرەی زانیاریەکان، مه‌ولود مه‌حمود کە لە ئێستادا وەک چالاکوانێکی مەدەنی کار دەکات لە شاری کەرکوک، دوای ئەوەی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک بە بلاوکردنەوەی بابەتێک هێرش دەکاتە سەر یەکێتی نیشتیمانی، ئاسۆ مامەند کە بە پیاوی کۆسرەت ڕەسوڵ ناسراوە، لە ڕێگەی “فەرهاد”ی برای “مه‌ولود مه‌حمود” ئاگاداری دەکاتەوە و پێی ڕادەگەیێنن ئەگەر بێتو نەوەستێ و لەسەر ئەو جۆرە نوسینانە بەردەوام بێت، قاچی دەشکێنێت.

مه‌ولود مه‌حمود” گوێی بەو هەڕەشەیەی بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی “ئاسۆ مامەند” نەداوە، دواتر یەکێتی بە هێزە تایبەتیەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ کە بە “پڵنگی ڕەش” ناسراوە بە فەرمانی ئاسۆ مامەند دەچنە سەر ماڵی ناوبراو و دەیشێلن.

دواتر “مه‌ولود مه‌حمود” ڕایکردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی مۆبایلەکەی لەژێر چاودێری بووە، دەیدۆزنەوە و بە گولەیەک قاچی دەشکێنن و دواتر لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک دەستبەسەری دەکەن.

ئێستا یەکێتی خه‌ریكە سولحی حیزبایه‌تی ده‌كه‌ن بۆ مه‌سه‌له‌كه‌، چونكه‌ به‌ خۆیان له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی یه‌كێتین، بەڵام مه‌ولود مه‌حمود چالاکوانێکی مەدەنیە.


Top