نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌شداریی له ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی میسر ده‌كات
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وورپا له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه كه لە سەر بانگێشتی فەرمی باڵیۆزی کۆماری میسر لە یەکێتی ئەورووپا لە گەڵ شاندێکی نوێنەرایەتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌شداری کرد کە لە رۆژی نەتەویی میسر و لە لایەن باڵیۆزی ئەم وڵاتە پێشوازییان لێکراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه لە پەراوێزی پرۆگرامەکە چاویان بە ژماره‌یه‌كی بەرچاو لە نوێنەرانی دیپلۆماسی وڵاتان لە بەلجیکا و یەکێتی ئەورووپا کەوتووه و باردۆخی سیاسی و سەربازی و ئابووری هەرێمی کوردستان و شەری داعش تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان بوونه.
جێگەی ئاماژەیە کە نوێنەرایەتی دیپلۆماسی زۆربەی وڵاتانی گرنگ لە برۆکسێل لە یادە فەرمی و نەتەوەکانیان بانگێشتی فەرمی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
باس‌نیوز
