خۆبەخشێكی ئەمریكی لە كوردستان گیانی لەدەستدا
خۆبەخشێكی ئەمریكی بە ناوی (سكوت لیلیاد) كە خەڵكی ویلایەتی هاوایی ئەمریكایە و تەمەنی 67 ساڵە، خۆبەخشانە لە ریزی هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری شنگال دژی داعش دەجەنگا، لە 20-7-2016 بەهۆی جەڵتەی مێشك لە نەخۆشخانەی دهۆك گیانی لەدەستدا".
بەپێی ئیمڵەكانی نێوان خۆی و خانەوادەكەی ئەو خۆبەخشە ئەمریكیە داوایكربوو ئەگەر مرد لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین بنێژرێت، دوای تەواو بوونی رێكارە یاساییەكانیش پێش ناشتنی تەرمەكەی برایە ئەو كەمپەی تیایدا هاوكاری خێزانە ئاوارەكانی كردووە، دواتر لە رێوڕەسمێكی ئاییندا لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین لە شارۆچكەی شەنگال بەخاك سپێردرا.
رووداو
