هندرێن محەمەد: کە فەرمان بگاتە كۆمسیۆن، یەکڕاست ئامادە دەبین بۆ ڕیفراندۆم

 هندرێن محەمەد: کە فەرمان بگاتە كۆمسیۆن، یەکڕاست ئامادە دەبین بۆ ڕیفراندۆم
كۆمسیۆنی سەربەخۆ¬ی¬ هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێ پرۆسەی بایۆمەتری هیچ پەیوەندتیەكی بە كۆمسیۆنی بالای هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانەوە نییە و، "ئەگەر فەرمانمان بۆ بێت خۆمان گورجەوە دەکەین بۆ ڕیفراندۆم."

(هندرێن محەمەدساڵح) سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسیی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان هیچ پەیوەندییەكی بە پرۆسەی بایۆمەترییەوە نییە؛ دیارە ئێستا بایۆمەترییەکە خەریکە دەکرێت؛ بەغدا بۆ ئەو کارە پرسی پێمان نەکردووە؛ ئەو خۆوڵاتیانەی بەشدار دەبن لەو پرۆسەکەكدا هیچ سوودێکی لێ وەرناگرن بۆ هەڵبژاردنەكان، تەنیا بۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق بەكار دێت."

هندرێن محەمەد گوتیشی: "هێشتا كاربەدەستانی هەرێم بە فەرمی باسی ڕیفراندۆمیان لەگەڵماندا نەكردووە؛ هەر كاتێك فەرمانمان پێ كرا، ئەوە كۆمسیۆنی هەرێم دەستبەكار دەبێت؛ کەینێ بە فەرمی داوامان لێ كرا، ئەوە شەو و ڕۆژ دەدەینە دەم یەكەوە و، خۆمان گورجەوە دەکەین."







KDP
Top