ڕێژه‌ی (پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ) بۆ 10 هه‌زار پێشمه‌رگه به‌رزده‌بێته‌وه
لیوا عه‌زیز وه‌یسی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزی زێره‌ڤانی به ئاژانسی ئانادۆڵی ڕاگه‌یاند: "مه‌شقی سه‌ربازی و تۆماركردنی ناو بۆ پێشمه‌رگه‌كانی ڕۆژ، به‌رده‌وام ده‌بێت و تا ئێستا زیاتر له ٥ هه‌زار پێشمه‌رگه خولی مه‌شق و ڕاهێنانیان ته‌واو كردووه و له‌سه‌ر زۆربه‌ی جۆره‌كانی چه‌ك ڕاهێنانیان پێكراوه، پێشبینی ده‌كه‌ین له داهاتوودا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ ژماره‌یان بگاته زیاتر له 10 هه‌زار پێشمه‌رگه".
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزی زێره‌ڤانی، ئه‌وه‌ش ڕوون كردوه‌ته‌وه كه بۆ به‌رده‌وامی دان به مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ، ڕێكخراوێكی ئیتاڵی هاتۆته سه‌ر خه‌ت.
له‌باره‌ی ئه‌و ئهركانهشی كه پێیان ده‌سپێردرێت، گوتیشی "شان به‌شانی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی له میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕی دژ به تیرۆرستانی داعش له هه‌رێمی كوردستان ده‌جه‌نگن، له یه‌كێك له به‌رفراوانترین ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیش كه تیایدا به‌شدار بوونه، ئۆپه‌راسیۆنی خازر بووه،ئه‌و پێشمه‌رگانه‌شی له ڕیزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژدا هه‌ن، سه‌رجه‌میان كوردی ڕۆژئاوای كوردستانن".
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ له 12/3/2012 دامه‌زراوه و له كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان پێك هاتوون و هه‌ردوو ره‌گه‌زی له‌خۆ ده‌گرێت، له دوو كه‌مپی سه‌ربازی له قه‌زای زاخۆ و له قه‌زای شێخان مه‌شق و ڕاهێنانیان پێ ده‌كرێت و تا ئێستا له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی زێره‌ڤانی یازده خولی مه‌شقی سه‌ربازییان ته‌واو كردووه.
باسنيوز
