ئەدھەم بارزانی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد كۆدەبنەوە
"شاندی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی و ھەڵەبجە بە سەرۆكایەتی ئەدھەم بارزانی سەردانی ماڵی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیان كرد لە دەباشان و كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی نێوان ئەدھەم بارزانی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد دەستیپێكرد".
گوتیشی: "بەگوێرەی زانیارییەكان لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە پەیوەندییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی و چارەسەركردنی كێشەناوخۆییەكانی ھەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان دەكرێت، بە ئامانجی چارەسەری كێشەكان".
kdpmr.org
