مالیكی هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌رپرسانی پارتی ده‌دات
سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه ئاماده‌كاری بۆ دوورخستنه‌وه‌ی به‌رپرسانی پارتی له پۆسته‌كانی حكوومه‌تی عێراقی ده‌دات و په‌رله‌مانتارێكیش جه‌خت له‌و ڕاستییه ده‌كاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان نوری مالیكی، سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه، له هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌رپرسانی پارتی ده‌دات، دواین هه‌وڵیشی لادانی هۆشیار زێباری، وه‌زیری دارایی عێراقه.
له‌مباره‌یه‌وه خۆشه‌وی خه‌لیل، په‌رله‌مانتاری كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: "به‌رنامه‌ی هاتنی مالیكی بۆ سلێمانی ڕوون نییه، گومانمان هه‌یه ڕێككه‌وتنی ژێراو ژێر له نێوانیان هه‌بێت، بۆیه ئه‌و ڕوونكردنه‌وانه‌ی هه‌ندێك له حزبه‌كان بۆ ئێمه گومانه‌كانمان ناڕه‌وێنێته‌وه، چونكه ئه‌وان گوتیان په‌یوه‌ندی ئێمه و مالیكی حزبی بووه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه مالیكی باسی له پرسی چاره‌سه‌ری هه‌ولێر و به‌غدا كرد كه ئه‌مه به‌بێ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسكردنی مه‌ترسیداره، ناكرێت پرسی ئاوا به‌حزبی باس كرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی: "هه‌وڵی زۆر له‌لایه‌ن مالیكیه‌وه ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی پۆسته سه‌ره‌كییه‌كان له كورد وه‌رگیرێته‌وه، له‌سه‌ره‌تای حكوومه‌تی تازه‌ی عێراقه‌وه تا ئێستا به بیانووی جۆراو جۆر هه‌وڵ ده‌درێت پۆسته‌كانی به‌غدا له پارتی وه‌ربگیرێته‌وه و ئیستاش هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه".
باس‌نیوز
