سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، لەبارەی چەند لێدوانێکی ئەمدوایەی حەمید بەدرخان، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردووەتەوە.

لە ڕوونکردنەوەکەی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستاندا هاتووە " هه‌ر شتێك له‌لایه‌ن نه‌قیب و جێگر و گوته‌بێژی سه‌ندیكاوه‌ نه‌بێت، گوزارشت له‌ رای فه‌رمی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ناكات و را و بۆچوونی كه‌سی و تایبه‌تی و سیاسی خۆیه‌تی."

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه‌

له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ندێك لێدوان به‌ناوی حه‌مید به‌درخان بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌مانه‌ رای كه‌سی و تایبه‌تی خۆیه‌تی‌، ئێمه‌ لێره‌دا رایده‌گه‌یه‌نین ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان گوته‌بێژی فه‌رمی خۆی هه‌یه‌، كه‌ هندرێن ئه‌حمه‌د، سكرتێری سه‌ندیكایه‌.

هه‌ر شتێك له‌لایه‌ن نه‌قیب و جێگر و گوته‌بێژی سه‌ندیكاوه‌ نه‌بێت، گوزارشت له‌ رای فه‌رمی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ناكات و را و بۆچوونی كه‌سی و تایبه‌تی و سیاسی خۆیه‌تی.



ئازاد حه‌مه‌ده‌مین

نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان

21/7/2016



Top