رێژەیەکی کەم لە دەرزی دژە ژەهر لە کوردستان هەیە

رێژەیەکی کەم لە دەرزی دژە ژەهر لە کوردستان هەیە
رێژەیەکی کەم لە دەرزی دژە ژەهر لە کوردستان هەیە و زیاتر لە هەزار و 200 دەرزیش بەهۆی دەرنەچوونی لە کوالێتی کۆنترۆڵ لە نەخۆشخانەکانی هەولێر لە ناوبراون .

سەرکەوت ئیسماعیل، ئەو پێشمەرگەیەیی کە لە دوای دوو کاژێر لە پێوەدانی دووپشک و گەڕان لە سێ نەخۆشخانەی فریاکەوتن لەهەولێر، بەهۆی نەبوونی دەرزی دژە ژەهری دووپشک لە نەخۆشخانەکان نەتوانرا چارەسەر بکرێت، بەڵام دوای ئەوەی کەس وکارەکەی پەیوەندیان بە رووداوە وە کرد، توانرا لە بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر دەرزیەکەی بۆ دابین بکرێت و چارەسەر وەربگرێت.

وەزارەتی تەندروستی هۆکاری کەمی دەرزی دژە ژەهری مار و دووپشک لە نەخۆشخانەکانی باشووری کوردستان دەگەڕێنتەوە بۆ نەناردنی لە بەغداوە بۆ ماوەی هەشت مانگ.

وەزارەتی تەندروستی بۆ دابینکردنی دەرزی دژە دووپشک و مار لە نەخۆشخانەکانی باشووری کوردستان گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی تورکی کردووە بۆ کڕینی زیاتر لە 11 هەزار دەرزی دژە ژەهری دووپشک بە بڕی 352 ملیۆن دینار و هەروەها کڕینی زیاتر لە دووهەزار و 20 دەرزی دژە ژەهری مار بە بڕی 242 ملیۆن و 400 هەزار دینار.




rudaw
Top