فڕۆكەی كودەتاچییەكانی توركیا بەبیانووی هێرشکردنە سەر پەکەکە هەستابوون
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، شەوی 15ی تەمووز کە کودەتاکەی تێدا ئەنجام درا، ئەو شەش فڕۆکەیەی کە لە فەرماندەیی بنکەی ئاسمانیی هەشتەم لە ئامەد بوون و بەشێوەیەکی نایاسایی فڕیون، سەرەتا بەبیانووی ئەوەی لە هەرێمی کوردستان ئۆپەراسیۆن بۆ سەر کەمپەکانی پەکەکە ئەنجام دەدەن، لەلایەن كودەتاچییەكانەوە جووڵێنراون و دواتر بەرەو ئەنقەرە نێردراون.
کارمەندی ئێشكگریش لەکاتی لێکۆڵینەوە لەوەی ئایا فەرمانێکی لەو جۆرە بوونی هەیە یان نا بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە، نەیتوانیوە رێگە لە فڕینی فڕۆکەکان بگرێت.
basnews
