مانەوەی کچێک لە ژیاندا پرسیار لای پزیشکان پەیدا دەکات
لیلی سیم، 19 ساڵ، خەڵکی ئوسترالیایە، کاتێک لەدایک بوو، بەھۆی حاڵەتێکی دەگمەنەوەی شێوەی دەموچاوی وەک منداڵی دیکە نەبوو، ھەروەھا تەندروستیشی زۆر خراپ بوو، تا ئەو ئاستەی پزیشکەکانی دەیانگوت: "ھەرگیز ناتوانێت لە ژیاندا بەردەوام بێت".
ئێستا تەمەنی لیلی 19 ساڵە، بەمەش پزیشکەکانی تووشی سەرسوڕمان ھاتوونە، چونکە لە تەمەنی منداڵیدا، تەندروستیی لیلی جێگیر نەبووە، حاڵەتە دەگمەنەکەشی، تەندروستی ئەم کچەی خراپتر کردبوو.
تا ئێستا چەند نەشتەرگەرییەکی جوانکاری بۆ ڕوخساری لیلی ئەنجام دراوە، ئێستاش پزیشکە تایبەتەکانی، پلانیان بۆ داناوە، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، نەشتەرگەرییەکی دیکەی جوانکار بۆ ئەنجام بدەن، چونکە ساڵی داھاتوو ئەم کچە دەچێتە کۆلێژ، بۆیە حەز ناکات بەم شێوەیەی ئێستای، بچێتە کۆلێژ.
