دوو مانگە كچە كوردێك لەسەر شەقامێكی بەغدا دەخەوێ
كچە كوردەكە نێوی هیند سەڵاح رەشیدە و ماوەی دوو مانگە لەسەر شەقامی ژمارە 62ی بەغدا كەوتووە و تەنانەت شەوانیش لەوێ دەمێنێتەوە.
شەیما قاسم شاجوانی عێراق لە هەژماری فەیسبوكی خۆیدا لەبارەی ئەو كچە كوردەوە پەیامێكی بۆ ژنە پەرلەمانتارەكانی عێراق ناردووە.
وەك لە پەیامەكەی شاجواندا دەردەكەوێ، تا ئێستە هیچ كەسێك خۆی لەو كچە بەخاوەن نەكردووە و ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە.
شاجوانی عێراق لەمبارەوە لە ژنە پەرلەمانتارەكانی عێراق دەپرسێ ئێوە لە كوێن؟ ئایا رۆڵی ئێوە چیە وەكو نوێنەرانی ژنی عێراق؟ كوا ڕۆڵی وەزارەتی ژنان و وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی؟ كوان ڕێكخراوەكانی بەرگریكار لە مافی مرۆڤ و مافی ژنان؟
basnews
