شنگال.. پێشمه‌رگه هێرشێكی داعشی تێك‌شكاند
خه‌لیل شڤان، به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی شنگال به(باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه(20-7-2016) چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له میحوه‌ری شنگال هێرشیان بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كه ئه‌نجامدا و ده‌ست به‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وه‌ڵام درانه‌وه و هێرشه‌كه‌یان شكست پێهێنرا".
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له ئه‌نجامی تێكشكاندنی هێرشه‌كه‌ی داعش زیاتر له شه‌ش چه‌كداری داعش كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان لێ برینداربووه .
باس‌نیوز
