وه‌زیری په‌ره‌پێدانی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری په‌ره‌پێدانی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان
وه‌زیری په‌ره‌پێدانی فه‌ڕه‌نسا به‌ یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازیان لێكرا.

دوێنی شه‌و 19/7/2016 له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانی شاندی پایه‌ به‌رزی وڵاتان بۆ هه‌رێمی كوردستان، پشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش، دابینكردنی هاوكاری و كۆمه‌كی مرۆیی، (ئه‌ندرێ ڤالینی)ی وه‌زیری په‌ره‌پێدانی فه‌ڕه‌نسا به‌ یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازیان لێكرا.

واش بڕیاره‌ له‌م سه‌ردانه‌یدا وه‌زیری په‌ره‌پێدانی فه‌ڕه‌نسا، له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆببێته‌وه‌ و سه‌ردانی كه‌مپی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێم بكات.






باسنیوز
Top